کۆبوونەوەی پایزی کۆمەڵەی کوردی شاری تورکو
رۆژی یەک شممە ٣٠.١٠.٢٠١١ کۆبوونەوەی پایزی ئەندامانی کۆمەڵەی کوردی بە بەشداری کوردانێکی زۆری ئەم شارە بەرێوە چوو
کۆبوونەوە کاتژمێر١٣ بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان دەستی بە کارەکان کرد
پاشان خشتەی کاری کۆبوونەوە لە لایەن کەریم رەسولی بەرپرسی کۆمەڵەوە خرایە بەرباس
یەکەم بابەت پێشکێش کردنی راپۆرتی کارو چالاکی کۆمەڵە بوو لە ماوەیی رابردوو دا،کە زۆر بە وردی تیشک خرابۆ سەر هەموو بە شەکانی تێکۆشانی هاورێیان لە بوارەکانی ماڵی ،راگەیاندن راپەراندن فەرهەنگی ،کلتووریو ئیداری.شیکردنەوەی بابەتەکان بە شێوەیەکی زۆر شەفاف کەمترین پرسیاری بۆ بەشدار بوان هێستبۆوە.لە گەڵ ئەوانەشداباسێکی جیددی کرا لەسەر کەم و کورتیەکان،بەتایبەتی هاوکاری نەکردن و خەمساردی کوردانی نیشتەجێ لەم شارە.لە نێو ئەوانیشدا دەستەی بەرێوەبەری هەڵبژێردراوی ساڵی رابردوو کە بەداخەوە خاڵێکی لاوازی ئێمە بووە لە سەرنەکەوتنی کارەکانمان بە شێوەی پێویست
پاشان راپۆرتی ماڵی کە بە شێوەیەکی رێک پێک ئامادە کرابوو خرایە بەر دیدی بەشداربوان،دوای دێراسەکردنی ورد لەلایان هاورێیانی بەشدارلە کۆبوونەوە و سرنج و تێبینی لە سەر هەموو بەشەکانی راپۆرت ،بە تێکرای دەنگ راپۆرت بە پەسەند گەیشت
دواین بە شی کۆبوونەوە تەرخان کرا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەرێوە بەری نوێ بۆ راپەراندنی ئەرکەکانی کۆمەڵەی کوردی شاری تورکو.لەم بەشەش دا چەند هاورێ تێروانینی خۆیان باس کرد لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردن و هەڵبژێران
لە کۆتایی دا ٩هەڤاڵ خۆیان بەربژار کرد بۆ دەستەی بەرێوەبەری تازە لەم ٩ کەسە ٧ هاورێ بوون بە ئەندامی ئەسلی ٢ هاورێش بوون بە ئەندامی جێگر
لەم کۆبوونەوەیەدا بریار درا هەر دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بکرێت
هەڤاڵانی هەڵبژێردراو بریتین لە
١.بەهار قادری
٢.کوێستان ئەسکەندەری
٣بارزان ناسری
٤ئارەزوو ئاریخ
٥نزار کوێستانی
٦رەئوف گوڵبەدەن
٧عومەر ئەلیاسی
جێگرەکان
١تاهیر رەشیدزادە
٢شارەزووری
لە گەڵ داوای سەرکەوتن بۆ ئەو هاورێیانە، چاوەروانی لە کوردانی دانیشتووی تورکوش دەکرێ یارمەتیان بکەن تاکودەسکەوتی زۆرتر وەدەست بێنن بۆ کۆمەڵگای کوردی لەم شارە
ئاگاداری بۆ هەموو کوردانی دانیشتووی تورکو و دەوروبەری
ئاگاداری
بۆ هەموو کوردانی دانیشتووی تورکو و دەوروبەری
بە سڵاوێکی کوردانە
بەرێزان کۆمەڵەی کوردی شاری تورکو هەڵدەستێ بە پێک هێنانی کۆبوونەوەی پایزی خۆی
بەم بۆنەوە داواکارین بە هەست کردنی بە لێپرسراوی و خەمخۆریتان بۆ کۆمەڵگای کوردی لە شارەکەمان هەوڵی بەشداری بدەن
لە کۆبوونەوەدا باسێک دەکرێ لە سەر کارو چالاکی یەک ساڵە وبەرنامەرێژی بۆ تێکۆشان لە ساڵی داهاتوودا
هەروەها لەم کۆبوونەوەیەشدا هەڵبژاردنی تازەی دەستەی بەرێوەبەری دەکرێ
هیوادارین دۆستانی خۆتان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئامادە بوون لەم کۆبوونەوەیەدا، تا بە هاوفکری هەموومان بتوانین کۆمەڵەیەکی ئاکتیڤ
هەڵبژێرینەوە
رۆژی کۆبوونەوە یەکشەممە
رێکەوتی ٣٠.١٠.٢٠١١
کاتژمێر ١٢.٣٠.بۆ ١٦.٣٠
شوێن
Lausteen nuorisotalo, pormestarinkatu 12
ئەندامانی بەرێزی کۆمەڵەی کلتوری شاری تورکوو کوردانی ئازیزی ئەم دەڤەرە
بە سڵاوێکی کوردانە
هەڤاڵان لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا رۆژی کلتوری نەتەوەکان بوو لە شاری تورکو.کۆمەڵەی ئێمەش کە ئەندامە لە سۆندیپ یەکێک بوو لەم کۆمەڵانەی کە بەشداری کرد لەم فیستیڤالە رەنگاورەنگە درێژه … »
رێزگرتن
بە ناوی کۆمەڵەی کلتوری کوردی شاری تورکو پر بەدڵ،بە بۆنەی هاوکاری بەرچاوتان لە سەر خستنی رۆژی کلتوری کوردی سپاس و پێزانینی خۆمانتان پێرادەگێینین درێژه … »
ئاگاداری
بۆ ههموو کوردانی دانیشتوویی شاری تورکو و دوروبهری کۆمهڵهی كولتوری کوردی شاری تورکو ههڵ دهستی به سازدانی ئێواره کۆرێک بۆ ههڵ سهنگاندی کاروچالاکیهکانی له سالی ٢٠١١ دا. درێژه … »
دایكان و باوكانی دلسوزی كورد
بە بۆنەی دەس پي كردنەوەی كورسەكانی كولتوری كوردی ئيوارە ئاھەنگیكی خۆمالی كاتژميری 3تا 8ی ئيوارەی رۆژی 9.10.2010 لە سالۆنی لاوستين نواریسوتالۆدا بە ريوە دە|چيت .
درێژه … »
دایکان و باوکانی دلسۆز ی کورد
به بۆنهی دهس پێ کردنهوهی کورسهکانی کولتوری کوردی ئێواره ئاههنگێکی خۆماڵی کاتژمێر3تا8ی ئێواره له رۆژی 25ی ئهم مانگهدا له سالونی لاوستێن نواریسۆتالۆدا ، بهرێوه دهچێت
درێژه … »
دایکان و باوکانی دلسۆز ی کورد
به بۆنهی دهس پێ کردنهوهی کورسهکانی کولتوری کوردی ئێواره ئاههنگێکی خۆماڵی له رۆژی 25ی ئهم مانگهدا له سالونی لاوستێن نواریسۆتالۆدا ، بهرێوه دهچێت
ئاگاداری
به ئاگاداری ئه ندامانی كۆمه ڵه ی كه لتووری كوردی شاری توركو راده گه یه نین كه بۆ به شداری له كۆبوونه وه ی به هاریی كۆمه له ی كوردی ، له كاتژمێر 1ی پاش نیوه رۆی رۆژی یه كشه ممه رێكه وتی 30.5.2010 دا ته شریف بێنن بۆ لاوستێن نواریس تالۆ
سمیناری به ربڵاوی فه رق وجیاوازی دانان واته Syrjintä
رۆژی چوارشه ممه رێكه وتی 21.4.2010 به به شداری به رپرسی كۆمه له ی كوردی ولێژنه ی سۆندیپ واته فره كه لتووریه كان سمینارێكی به ربڵاو له لایه ن كوینسی روهمه له سالۆنی بیوسیتی شاری توركو به رێوه چوو . درێژه … »